هەموو شەو سەرلەنوێ بۆم دێ بەڵایێ
Appearance
هەموو شەو سەرلەنوێ بۆم دێ بەڵایێ | لە هەر لایێ بەڵایێ لابەلایێ |
نەبوو ساتێ کە ساکین بێ دڵی من | قەدەر ئەڕوا لەجێی ئەو دێ قەزایێ |
هەڵی پێچابوو گۆپکەی داری بەختم | عەدوی باڕەش ئەگەر دەوری نەدایێ |
منەوەر بووبوو کاشانەی دەروونم | لە بەختم مانگی چواردەم بۆ هەڵایێ |
نەوەک تەنها منم مەحزوونی دەوران | لە هەر لایێ ئەبینم موبتەلایێ |
تەڵاقی سێ بە سێ دەم بووکی دونیا | عیلاج ناکرێ بە فتوای هیچ مەلایێ |
لە دونیادا چ خۆشیم دی هەموو شەو | فەڵەک بۆم داببارێنێ جەفایێ |
نەجاتم بێ لەدەس جەوری زەمانە | بە فریادم بگا ساحیب وەفایێ |
بەڕاستی مەقسەدت ئیخلاسە عورفی | دەخاڵەت کە بە گۆشەی خانەقایێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|