هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە
Appearance
هەزار مردووی عەزیزم مردبێ ئەمڕۆ دڵم شادە | کە بیستم قەومەکەم قیسمێک حوڕ و سەربەست و ئازادە |
ئیتر پێویستە دۆعا کەم لەبۆ عومر و ژیانی خۆم | دەمێک ساڵە کە خەرمانی ژیانم پووچ و بەربادە |
وەرن گەنگی یەکسەر لە خەو هەستن کەمەر بەستن | کە ئەمڕۆ ڕۆژی هاواری ژیان و داد و فریادە |
---- پەنا و پشتی فەقیری عالەمی دنیا | ئەگەرچی خۆ ئەویش هەروەک من و تۆ ئادەمیزادە |
بەڵام ئەمڕۆ مەقامی ئەو بە بەرزی فەوقی دنیایە | کە جێگەی سەد هەزاران داستانی داد و بێ دادە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|