هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا
Appearance
هەر کەسە هەوڵی گیانی خۆی ئەدا | هیچ کەسم نەدی ڕۆح بکا فیدا |
هەرچی هەڵدەستێ نیشتمان پەروەرە | کە دەرفەتی دی، بەشی خۆ بەرە |
ئەگەر هەر مەلێ هەنجیرخۆر بوایە | ئەشیا بە کاڵیش هەنجیر نەمایە |
ئەوانە کەوا سەرکەوتوون تەواو | بە فیداکاری لاوان هاتنە ناو |
هەندێکیش پیاویان ئەکەوێتە ڕێ | توێکڵەشووتیان ئەخەنە ژێر پێ |
«دڕک» ئەخەنە ژێر کلکی ئێستری تۆڕ | بۆ ئەوەی سواری بگلێنێ بە زۆر |
لیسی کوێرییە کەوتۆتە ناومان | هەروا ئەکەوێ لە سەر و چاومان |
بۆ هەموو کارێک غایە پێویستە | بێ غایە و مەسلەک هەر نەنگەویستە |
ئەوەی ئەخوێنێ و ئەیهێنێتە کار | ئەبێ بە چرا بۆ ڕووناکی شار |
هەندێکی واش هەن چرا وەکوژێنن | «جووتە» ئەهاون، کاسە ئەڕژێنن |
ئەمانە ئەبێ کە «ئەشکیل»یان کەن | یا بە «نەقیزە» ڕەقەن کێڵیان کەن |
هی واشیان هەیە «قۆچ» ئەوەشێنێ | کەڵەکی «میری سوور» ئەڕووخێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 719
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|