هەر چی کە زانیت ڕووبازاڕییە
Appearance
هەر چی کە زانیت ڕووبازاڕییە | مەیکڕە ڕەنگی تەفرەکارییە |
هەر چیش کە مەیلی بە لاسارییە | لێی مەگرە ئەوەی لە بێکارییە |
بەڵام هەندێکیان لە بەدخوویییە | کە وا کردەوەی هەر دووڕوویییە |
هەندێ ئەیناسن کە وا بە خوایە | بە تەفرەی شەیتان خەڵکی لە دوایە |
ڕۆڵەی نازدارمان ئەخاتە ژێر پێی | ئەوان بخنکێنن بەرز بێتەوە پێی |
لاوان خوێن گەرمن ئەوەن بە جۆشن | وا ئەزانن بۆ گەل تێ ئەکۆشن |
خوا ئەوە بگرێ ئەم دڵ پاکانە | تووشی شەڕ ئەکا بە بێ باکانە |
لە ڕێی مڕمیاوی کتک و داودا | لە بەغدا کەرگەل خۆی بە کوشت ئەدا |
ئەم شەڕە لە سەر کورسی دوو کەسە | من بۆچ بکوژرێم بێهۆشی بەسە |
هەر ئەوەندەیە گەییە سەر کورسی | لە دەردەدار و برسی نەپرسی |
ئەمین زەکی بەگ یا عەلی کەماڵ | وا بە خۆڕایی نیشتوونەتە باڵ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 920
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|