هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە
Appearance
هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە | زوڵم لە زاڵم وەک حەسەناتە |
ئەڵماس بە بەردی بێ قیمەت ئەشکێ | کە شکا ئیتر پێکا نالکێ |
بەڵام «ڕووسووری» چاری کراوە | باوکی ماقووڵ بێ، بۆی داپۆشراوە |
پیاوێ کە دەستی لە دەست هەڵبڕا | زۆری پێ نەچوو پێی هەڵاواسرا |
شەرتە ئەو دەستەی کە هەڵدەبڕێ | ئەبێ دەستێ بێ بۆ دزی نەبڕێ |
هەندێ موسیبەت کە خوا ئەینێرێ | بە سەدای کردەی بەدمان ئەژمێرێ |
کە دەستت بەسەر پشیلەدا هێنا | ڕەگی کۆتر و کەوی دەرهێنا |
عەرش کە بە ناڵەی هەتیو ئەلەرزێ | بۆچ بەو لەرزەیە «هیتلەر» ناتەزێ؟ |
تا ڕووی سەر زەمین بە خوێن سوور ئەبێ | گێپەڕەی ملی ئەو ئەستوور ئەبێ |
بەهار بۆ جوان خۆشە بگەڕێ | داری پیر بە بای بەهار نالەرێ |
پیری و جوانی تێکڕای زەحمەتە | یادی جوانی بۆ پیر حەسرەتە |
پیر تەقاویت بوو، ناکەوێتە یاد | ئیتر دایئەنێن بە نەفسی زیاد |
نازانن خۆیشیان وایان بەسەر دێ | گۆڕ وایە بەدکار دەری کەن لە دێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 663
1942/03/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|