هەر من و شیرین
Appearance
هیچ کەس نەما، کەوا بەختیاری سەری لێ نەدا | دڵخۆشی نەکا، ژینی سەر نەخا لەم جیهانەدا |
مەگەر ئەوانەی وەک من کڵۆڵن، وەک من کەساسن | لە دەریای خەما نوقم بووبێتن شادی نەناسن |
ئەگین بەختیاری بە ڕیز دنیای گرت کەسی هەڵنەبوارد | چووە لای گشت کەس بەپێی توانا شادی پێ سپارد |
من و شیرینش وەکوو ئەم خەڵکە هەر چاوەڕوان بووین | بۆ پێشوازیچوونی لێکمان ئەداوە و بۆی بێوچان بووین |
کەچی کاتێک هات ئێمەی هەڵبوارد بەو گشت هیواوە | هەر چەن بانگمان کرد بگەڕێوە نەگەڕا دواوە |
ئەو بێویژدانە من و شیرینی وا بەجێهێڵا | بێکەس لە دەشتی کاکی بە کاکی بێهیوای چۆڵا |
لەجیاتی خۆشی پەستی و ناخۆشی بەخشی بە ئێمە | بێ ئەوەش، یەکەی هەڵداینە جێیەک لەم دەشتە دێمە |
1960/06/15
کەرکووک
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|