هەر لە مناڵی هەتاکوو پیر بووم
Jump to navigation
Jump to search
هەر لە مناڵی هەتاکوو پیر بووم | خۆ من لەلای خۆی هۆشیار و ژیر بووم |
لە ڕاتبەکردن بووم بە تووتنچی | ئەگەر شێت نەبم لە تووتنم چی |
بۆ بە دەستی خۆم خۆمم کرد بە پەند | بووم بە شەریکی خەمی دەوڵەمەند |
گەر تێگەیشتن وا بێ کە من بووم | پێویستی ڕەجمم هەتا نەمردووم |
نە قەرزداری حاجی و توجار بووم | نە خاوەن قەرزی پووڵی هەژار بووم |
بێ دەرد و بێ خەم هەتا بەیانی | خەو بوو خەندە بوو جاجار گۆرانی |
سەر لەسەر سەرین لە کاتی شەودا | وڕێنەم نەبوو لە شیرینخەودا |
ئێستە بە تووتن شەو ئەڕاوێنم | وەک دایک ڕۆڵەی خۆم ئەلاوێنم |
کە جگەرەش ئەخۆم بە ڕێگا ئەڕۆم | لە جیاتی ئاغزەی ئاگرەکەی ئەخۆم |
زۆری پێ ناچێ خۆم و هاوسەران | دەرچین بە شێتی بڕۆین بۆ گەڕان |
نە خەمی تووتن نە ترسی قانوون | نە چاوەڕوانی دەستی بێوەژن |
ئەرزی ڕەق لەلام لێفە و دۆشەک بێ | بزنێک لەلام سەد خان و بەگ بێ |
لەم لاوەش ئەڵێم کەس خەتای نەبوو | شێتی و بێهۆشی کەس لەلای نەبوو |
چونکە پارەی پار ئەباری بە بار | دەستوبردمان کرد لێی کەوتینە کار |
وتمان با ئەمساڵ هاوسەر کەم نەبین | بۆ پارەکەی پار تووشی خەم نەبین |
ئەوەی پارەی بوو لە زۆر و لە کەم | بێ پارەش کەوتە دەستبڕی و سەلەم |
هەردوو بەگورجی و بەپەلە و تەکان | بۆ دامەزرانی ئەم پایە گەڕان |
گەر نەگبەتی هات سواری ئەقڵ بوو | هەرچیمان هەبوو لە دەستمان دەرچوو |
ئێستا دەست بڕا لە هەموو لایە | نۆبەی ڕەحمەتی دەرگای خوایە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse