هەر لەو ڕۆژەوە جیهان دانراوە
Appearance
هەر لەو ڕۆژەوە جیهان دانراوە | ئەهل و نائەهلی تیا فەرق کراوە |
ئەشکاڵی بەشەر کەس لە کەس ناکا | تاکو یەکسان بێ بەد لەگەڵ چاکا |
هەروا هاتووە وایش ئەچێتە سەر | تازە ئێسترمان بۆ نابێتە بەر |
ئایینی ئیسلام تەساویی دانا | بەڵام فەزڵیشی بۆ دانا دانا |
من بە ڕەنجی شان پارەم دەست کەوێ | تەمەڵ لەلاوە چی لە من ئەوێ؟ |
بەڵێ حەقی کەس بە کەس نابڕێ | ناحەقی ناوی بە خراپ ئەبرێ |
یاریدەی کەوتوو سەدەقە و زەکات | بە ئەمری خودا و پێغەمبەر داهات |
نەک ئەمەی بڵێی بە «بۆلشەویکی» | هەرچی پەیدا بوو بێتە شەریکی |
تازە پێگەیوان لە گیان وەڕستن | بە ئێمە ئەڵێن کۆنە پەرستن |
خۆزگە ئەمزانی تازە چییان کرد؟ | ئەمەندە بەندەی خوایان لە ناو برد |
دیموکراتییە «زەڕە»ی داهێنا | ڕەگی هەژاری لە بن دەرهێنا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 952
1949/01/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|