هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی!
Appearance
هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی! | گوڵزاری گوڵی جەننەتەکەی! دادگەریی، چی! |
مەنزووری هەموو دیدە و مەتبوعی هەموو دڵ | بەم غایەتە مەقبوولی، بەهەر زی نەزەری چی |
قەندی! شەکەری! نەیشەکەری! شەهدی موسەففا! | مەعجوونی دڵی! قووەتی ڕۆح و جگەری! چی! |
هیندی! عەجەمی! ڕۆمی! موغی! یا: بەچە تەرسا! | کوردی! عەرەبی! تورکی! لە نەسلی قەجەری! چی! |
مەعشووقی خوتەن، لوعبەتی چین، شاهیدی ئیسلام | مەحبووبی خەتایی، سەنەمی کاشغەری! چی! |
غونچەی چەمەنی! یا سەمەنی گوڵشەن ......... | سەروی سەمەنی! نەستەرەنی! بەرگی! بەری! چی! |
ماهی زەمەنی! بەدری زەمین! کەوکەبی شەعرا! | خورشیدی زیا بەخشی! جەمالی! قەمەری! چی! |
غیلمانی بەهەشتی! بەمەسەل نوورە سروشتت! | حوری! مەلەکی! نەوعی فریشتەی! بەشەری! چی! |
ئەغیاری دڵئازارمە! یا: یاری دڵارام! | مەعشووقی حەقیقی! دڵەکەی دەربەدەری! چی! |
گەر یار و وەفاداری ستەمکاری ئەدەب نی | هەر لەحزە، بەتەرزێ سەنەما! جیلوەگەریی، چی! |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|