هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی
Appearance
هەر قینت هەڵسێ و دەست بوەشێنی | پەتی ژیانی خۆت ئەپچڕێنی |
خەتی جارانمان جەوهەری شیر بوو | نەخوێندەوارمان ئازا و بەگیر بوو |
ئێستە بۆمبایە لەگەڵ کەوتە کار | نە شیرت دێڵێ و نە دار و دیوار |
جاران ئەیانگوت فڵان کەس مەردە | لە لێقەوماندا کوردی نەبەردە |
ئێستا کەلیمەی «مەرد» وەرگەڕاوە | لە جێی ئەو «درەم» پەسەند کراوە |
«دینار»یش ناوی بە فارسییە | «دین ئار»ە و پیشەی فریادڕەسییە |
کەچی دینارە جێنشینی دین | سەودای ئەو بووە بە لەکەی ئایین |
پارەدار ئەڵێ: خۆ ئەم قسانە | واتەی لاتییە و داخی دڵیانە |
ڕاست ئەڵێن بەڵام ئەوانیش بە فێڵ | هەزار هەژاریان خستۆتە ئەشکێڵ |
ئاخ چبکەم ئەمە دەردێکی قورسە | کە ترس لە پرسە، لەویش مەپرسە |
شاعیر لە هەموو نەزمێ ئەیێژێ | نەیزانی شیری داپیر ئەڕێژێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 727
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|