Jump to content

هەر درێژی چین دەوێ، چوون عەمر من کۆتا دەوێ

From Wikisource
هەر درێژی چین دەوێ، چوون عەمر من کۆتا دەوێ (1868)
by سەی یاقۆ
312734هەر درێژی چین دەوێ، چوون عەمر من کۆتا دەوێ1868سەی یاقۆ
زوڵف مشکین دڵبەرا کەم حەڵقە کە بێجا دەوێ هەر درێژی چین دەوێ، چوون عەمر من کۆتا دەوێ
گەر بوا باد سەحەربوویی نە زوڵفت تا مەزار بێ مەسیحا سەدهەزار عەزم ڕەمیم دەوێ
زوڵف و چاو و خاڵ و خەت هەریەک لە یەکلا دڵ دەوەن یەک نەفەر کەی هامنەوەردی چوار بێپەروا دەوێ
ناوەک موژگان تۆ دڵبەر لە بەس جەرگم بڕی سوبح و شام ئەسرین چاوم لە خەمت دەریا دەوێ
هەرکە حاجیخان سیفەت ڕوو کەم نەکا لە عشق تۆ خەرمەن عشقش مەسۆزۆ تا بێ دڵبەر وا دەوێ
گۆش دەر سەلمانیا، چوون تۆ ڕەگ لەیلی ئەدەی لالەگوون لەم خوێن مەجنوون دامێن سەحرا دەوێ
زاهدان مەنعم مەکەن، سەیید وە دڵبەر دڵ ئەدەی دی نەزانن دڵ گرفتار ڕوخ زیبا دەوێ


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.