هەرگیز نابەزم
Appearance
دوژمن نەک کۆت و سزادان | نەک ئازاری سەختی زیندان |
نەک زنجیری قەف ئەستورت | نەک داخی وەک پشکۆی سوورت |
نەک سێدارە و گوللە و پەتت | یان کوشتنی بە زیللەتت |
هەرچی تینت تیایە | بەرانبەرم بیخەیتە ڕوو |
لەوەش زیاتر دڕندانە | بەر بیتە ئەم کوردستانە |
ئەو باوەڕەی لە دڵمایە | لە گیانمایە، لە خوێنمایە |
بێسوودە لە تۆ ناترسێم | بۆ زۆرداریشت نابەزێم |
ئەوەندەش بڕوام پتەوە | تا سەر، ئەم تاریکەشەوە |
بۆ تۆ نالوێ و هەر نامینێ | کورد حەقی خۆی هەر ئەستێنێ |
ڕۆژ لە دەم کەل سەر دەردێنێ | ئەم ڕۆژانەت وەبیر دێنێت |
ئێمەی کورد کە لەدایک بووین | کوردایەتیی گۆشی کردووین |
لەبەر ئەوەی خۆشیی ژیان | سەر و ماڵ و خێزان و گیان |
هیچی بە هیی خۆ نازانین | هەموو بەختی کوردستانین |
بەختی کوردایەتیی بەرزین | هەتا مردن نەمام بەرزین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|