هەرچەن
Appearance
هەرچەن بەبەر مەلالی فرەم تەنگە قافییە | یەک عومری خەم هەناسەیەکی ساردی کافییە! |
خۆزگەی خەمم بە قەڵبەزی سەرچاوەکەی «زەڵم» | چاو وشکی کرد و ئەو وەکوو خۆی تافەتافییە! |
لای من چ جامی نەشئە چ میحرابی دینی عەشق: | ئەم چاو و ئەو برۆی کچە کوردێکی جافییە! |
زنجیری زوڵف و چاهی زەنەخ وا لە ڕێگەیا | کێ لەو حیجازی حوسنە ئومێدی تەوافییە |
تا دێ سروور و سیححەت و سەبرم زەعیف ئەبێ | هەر تەبعی تا سەما لە فیراقا مونافییە! |
تف لەو ژیانە کە بێ دەردی عەشقە ئاسووە | بەخ لەو ملەی کە زوڵفی نیگارێ تەنافییە! |
گۆران، تەماعی ماچ و ویسالی بڕیوە لێت | یەک ئیلتیفات و نیوەنیگایەک کەفافییە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|