هەرچی کە پشتی بە بەندەی خوا بەست
Appearance
هەرچی کە پشتی بە بەندەی خوا بەست | خوا بەو بەندەیە ئەیخا و ئەیکا پەست |
بۆ هەموو کارێک هیوات بە خوا بێ | ئەوسا ناترسی کارت لە دوا بێ |
کاری وا هەیە کە خۆت ئەتەوێ | زۆر پێت ناخۆشە بۆت ڕێ ناکەوێ |
دوایی ئەبینی ئەگەر بۆت ئەبوو | هەرچی کە هەتبوو لە کیست ئەچوو |
زۆر جاریش چشتێ کە تۆ ناتەوێ | خێرێکی زۆرت لێ چنگ ئەکەوێ |
«تُحِبُّوا شَیْئا» شەڕی لەدوایە | «تَکْرَهُوا شَیْئا» خێری تیادایە |
کەسێک ئەبینی حەزی لێ ناکەی | دوایی سوپاسی ئەکەی بە چاکەی |
کەوابێ تۆ خۆت نییەتت پاک بێ | ئەوسایە دۆستت ئەبێ بۆت چاک بێ |
لە هیچ ئیشێکدا بەددڵی مەکە | لە کاری گەلدا سەرچڵی مەکە |
تۆ بۆنی شیری خاوت لە دەم دێ | کە ڕێ نازانی چۆن ئەگەیتە دێ؟ |
بەردێ هەڵگرە کە بیوەشێنی | نەک شان و قۆڵی پێ بڕەنجێنی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 763
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|