هەروەکوو شامی غەریبانە نەهار و شامم
Appearance
بۆ حەمەد ئاغای عەبباسی، مالیکی گوندی "سەرا" نووسراوە
هەروەکوو شامی غەریبانە نەهار و شامم | دەمبەدەم مونتەزیری پەیکی فەنا و ئیعدامم |
موددەتێکە کە لە «سەرچاوە»یی لوتف و کەرەمت | خاڵی و ویشکە لەبی جام و مەرام و کامم |
حاڵەتم بۆیە پەرێشانە دڵم غەمگینە | خواردنم خوێنە وەکوو زەیغەمی خوێنئاشامم |
موددەعیش پاکی لەسەر کلکە وەکوو عەقرەب و مار | لێدەدەن نێشی مەلامەت لە تەن و ئەندامم |
وا دەزانن کە ئیتر من لە «سەرای» مەرحەمەتت | بێنەسیب و نمەک و مونقەتیعولئیکرامم |
مەوقیعی هیممەتە ئەی فەخری بەنی عەبباسی | موستەحەققی کەرەم و جایزە و ئینعامم |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|