هەتا کەی گیرەوەی بەحری گوناهـ بم تۆ خوا بەس بێ
Jump to navigation
Jump to search
هەتا کەی گیرەوەی بەحری گوناهـ بم تۆ خوا بەس بێ | سەگی دەرگاهی خۆتم ئەی ڕەئیسی ئەنبیا بەس بێ |
بە عاسیم تێمەگە خاکی بەری پێتم بە جان و دڵ | قەبووڵم کە لەڕێی خوا ئەی موحیببی کبریا بەس بێ |
یەکەم زانیوە نەم کردۆتە دوو خۆی عالم الغیب ە | ئیتر تۆبەم قەبووڵ کا ساحیبی ئەرز و سەما بەس بێ |
هەوای ناسازە وریابە بە سورعەت مەیخەرە جونبوش | هەتا کەشتی نقوم نەبوە لەڕێی خوا ناخودا بەس بێ |
لە کوورەی دۆزەخی دونیا سوتا جەرگ و هەناوی دڵ | هەوایی سازگارێ بێنە ئەی بادی سەبا بەس بێ |
تەنووری خانەیی سینەم هەڵی قرچان ڕەغیفی دڵ | ئەوەندەی زۆر بەگەرمی دامەخە ئەی نانەوا بەس بێ |
جەنابی حەزرەتی ئاخون تەمەع خستووتیە فاک و فیک | بەسە بەس بێ شەپۆڕ و شینی دەشتی کەربەلا بەس بێ |
هەتاکەی ئەی نەزانی زی خەبەر ئیغفالی عالەم کەی | لەژێر پەردەی عیبادەت دەسبڕین ئەی نا مەلا بەس بێ |
بە زاهیر زاهیدی زوهد و بە باتیین گورگی مەڕخواردوو | بەسە دەس هەڵگرە بێ خێر گوناهی ژێر عەبا بەس بێ |
بەسە ئەم قەومە جاهیلە بە حیلە هەڵفڕیواندن | خودای عالەم خەبەردارە بەسە ئەی ڕووسیا بەس بێ |
ڕەفێقان وا هەموو ڕۆیین و ئێمە بۆ سەفەر ماوین | وەرە ڕوو کەینە قاپی خوا ئیتر ئینکاری خوا بەس بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse