Jump to content

هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت

From Wikisource
هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت (1934)
by ناری
309386هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت1934ناری
هەتا ڕوئیەت نەکەم شێوەی هیلالی فەوجی دەربانت ئەمن دوورم لە ئیفتاری سرووری جەژنی قوربانت
بەسەر سەرما فەلەک هەوری غەمی بەو تەرزە کێشاوە نەماوە بینشی بەدری ڕوخی ڕەخشانی تابانت
لە عەرسەی زیللەتا نابێ نەجاتی دڵ لە دەس غەم بێ بەبێ ئیمدادی جەولانی، خەمی چالاکی چەوگانت
موقیمی ئاستانی ڕەفعەتم وەک جەم ئەگەر یەک دەم ببینم سوورەتی عەکست لە سەفحەی جامی ئەیوانت
بە میقرازی تەبیعەت بیبڕم، وا چاکە بیدۆزم بە ماکینەی سەناخوانی، غەزەل بۆ فەرشی هەیوانت
لە شاری سینە دڵ دارالأمانە بۆ غەمی هیجرەت بە حیکمەت دارالإحسانە، ئەساسی بيتُ الأحزانت
گریبانی سەبووریم چاکە وەک بولبول لە شەوقی گوڵ نموونەی چاکە ئەم چاکە، بە یادی چاکی دامانت
بلووکی خاکی ئێرانی خەیاڵاتم پەرێشانە بە سەبکی نەزمی مەشرووتەی ڕەهەندەی دەردی هیجرانت
دڵی ناری بەسانی غونچە تەنگە گەر نەکا یاری نەسیمی دڵ نەوازی غەم، گودازی بادی دامانت


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.