هەتا هەتە
Appearance
ماڵت بدە لە ڕێگەی میللەتت هەتا هەتە | فەرموودەیی خودایە لە دنیا سەرانەتە |
تەنگاو و بێ مەفەڕ و پەت پەتی کرێی | ئەوجا بڵند ئەبی ڕێی باوە کاوەتە |
هەر گاهـ دەرت بکەن لە زەوی و نیشتمانی خۆت | هیچ ئای و وەی نەکەی ئەوە بۆ تۆ سیاحەتە |
کۆت بەندبی لە کونجی بەنیخانە لێ کەوی | هیچ کۆڵ نەدەی ئەوە حەققی ڕیاسەتە |
ماڵ و کەست لە دەس چێ، وەڕس بی لە غوربەتا | بۆ گەورەییت و بڵندیت عەلامەتە |
هەڵواسرێی لە سێدارە بۆ گەلت | وترانی ناوێ فەڕت تا قیامەتە |
لەت لەت کرێی ئەسیری لە ڕێی نیشتمان و گەل | جێگەت بەهەشتە، مزی تۆ سەعادەتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|