هەتا عەیش و تەرەب بێ ڕۆژی نەورۆز
Appearance
هەتا عەیش و تەرەب بێ ڕۆژی نەورۆز | هەتا گوڵ بێ لە باغدا مەجلیس ئەفرۆز |
هەتاکوو زولفی مەحبووبان بێ ئاڵۆز | هەتا موژگانی خاڵخاسان بێ دڵدۆز |
هەتاکوو خاڵی سەرکوڵمان جگەرسۆز | هەتا نەوڕەستەگان بن عیشوەئامۆز |
هەتا شەڵوار لەبەر لەنجە دەکەن تۆز | هەتا بکرێ لە ئەسپان زینی ئوڵدۆز |
لە دەشتی یەکشەوە تا گا دەکا مۆز | هەتاکوو مام «نەسوڵڵا» پێی دەڵێن بۆز |
هەتا وشتر مەهار دەکرێ بە لمبۆز | هەتا دێژن بە قەڵپۆز سەقزی کەڵپۆز |
هەتا بەرغەل بەهاران بچنە ناو کۆز | هەتاکوو کارژیلە بکەن هەڵتۆز هەڵتۆز |
خودا بکا دوژمنت هەر سەرنگون بێ | لە سەرتا بێ هەمیشە تاجی فیرۆز |
لەبەر زوڵمی زەمانە قەت نەناڵی | لە باوەشتا بێ دایم دڵبەری قۆز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|