هەتا سایەی بە هەمسایەی هوما بوو
Appearance
هەتا سایەی بە هەمسایەی هوما بوو | هوما وەک سێبەری بێ سایە مابوو |
وتم زەخمی موژەی دەرمانی مەرگە | کە چی فەرموویە دەردی بێ دەوا بوو |
مەگەر عومرم لە بۆ وەسڵی بە بادەم | کە شانەی پەرچەمی بادی سەبا بوو |
بە گریەم پێکەنی و دڵ کەوتە خەندە | کە یەعنی عوقدەیی موشکیل گوشا بوو |
ترازووی زوڵفی ڕۆژ و حوسنی کێشا | تەفاوت هەر لە ئەرزۆ تا سەما بوو |
خەتی توڕڕەی شکستەی بۆیە حەل بوو | لە شەودا کوڵمی بێ شەم شەوچرا بوو |
نەما مەیلی بە چا ساقی لەمێدا | شەکەرخەندە بە ڕەنگی مەی کە چا بوو |
ئەگەر کەوسەر لە عاشق مەنعە بۆ چی | خەمی زوڵفی کەمەندی ئەولیا بوو؟! |
کە تەوقی غەم ئەزەل تەقسیم کرا دیم | ئەوی تەوقی لە ملدا بوو مەلا بوو! |
لە گەنج و دەوڵەتی نەزم و غەزەلدا | وەکوو نالی غەنی، ناری گەدا بوو |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|