هەتاو بێ و باران ئەوە گورگ ئەزێ
Appearance
هەتاو بێ و باران ئەوە گورگ ئەزێ | بەهارە و گەرای ناوە ماسیی زێ |
پشیلەش حەوت ماڵ بێچووی ئەگێڕێ | کە چاوی پشکووت گۆبەند ئەگێڕێ |
دوای ئەوە ڕاوەمشکمان بۆ ئەکا | بەڵام خۆی ناگرێ لە ڕاستی سەگا |
هەرچەند سەگ لە ناو ماڵا گڵاوە | زۆر جاریش وەفای لێ بینراوە |
ئەم سەگ و گورگ و پشیلە و مشکە | ئەم زەردەواڵە و مار و دووپشکە |
کەس نازانێ خوا بۆچی خەڵک کردوون | بڵێین هێندێکیان مێمڵی مردوون |
خۆ هیچیان لەگەڵ یەکتر هەڵناکەن | زۆر پیاوی سپڵە دوژمنی چاکەن |
ئەمە خوویێکە خوا بۆی داناون | بە قەستی بە گژ یەکا کراون |
مەبەست ئەمەتە کە وابزانی | ئاشتی تیا نییە جیهانی فانی |
کێ لە گەڵ کێ دا بە ڕاستی دۆستە | ئەم ڕاوە ڕێویە هەمووی بۆ پۆستە |
لەگەڵ ئەوەیشدا ئەزانین وایە | دینمان دائەنێین بۆ ئەم دنیایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 912
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|