هێزی جووتیار
Appearance
ئێمە چینی جووتیارین دژی زوڵم و زۆردارین | |
خەبات ئەکەین ناسرەوین | تا دەستکەوتی ماف و ژین |
هەموو ئازادپەروەرین وەکوو پشکۆ و ئاگرین | |
بۆ ئازادیی نیشتمان | بەختین سەراپا گشتمان |
بەرەو کۆشکی زۆرداران مل ئەنێین بە هەزاران | |
جا جووتیار و کرێکار | ڕزگار ئەبن لە زۆردار |
ئەڕۆین بەرەو ڕووی مەبەست هەموو دەست ئەدەینە دەست | |
تاکوو هەموو وەک یەک چین | بە بەختیارانە ئەژین |
دوژمنی خوای شەڕانین هەموو ئاشتیخوازانین | |
ژین بە ئاشتی بەسەر ئەبەین | خۆمانی بۆ بەخت ئەکەین |
پەرژینی ئەم وڵاتەین ئەیپارێزین هەتا هەین | |
ئەو ئەبێ بە جێی بڕوا | گەل لە پێناویا ئەڕوا |
1959/04/03
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|