هیچ و پووچ
Appearance
مەجلیس کە نەبێ بەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ | دڵبەر کە نەبێ شەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
با چا لە دەما، مەی لە خەما نەشئە ببەخشێ | ساقی کە نەبوو عەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
دڵخۆش مەبە بەو وەعدە کە دوێ وەعدەی ئەدا پێت | وەعدە، کە نەبێ جەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
بڕیاوە لە ڕێی چاوی ئەتۆ سەد سەری عاشق | سەر بێ، کە نەبێ تەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
ئەو دیمەنە ئەڕوانێ بەسەر حەوشی ئومێدا | زۆر چۆڵە، نەبێ بەزمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
دڵ وەک سەدەف و مێحنەتی ئەم خاکە دوڕی ئەو | دڵ زۆرە نەبێ گەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
ئەو پارە پەرەستە کە سەری قانعی ئەبڕی | پێی بێژە نەبێ شەرمی لە من هیچ و لە تۆ پووچ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|