هۆ مەردی میللەتی
Appearance
کەی لە دەردی وەتەن هەر لە حەسرەتی | خۆراک و خەو نەماوە لە داخ و لە میحنەتی |
مووچەت موسیبەت و بەڵاو و غەم و پەت پەتی | هۆمەردی میللەتی |
*** | |
ئەم نیشتمانەتە مێرگ و ڕەز و گوڵ و چەمەن | بۆ ڕستگاری حەقتە لە بەرکەی ڕەش و کەفەن |
هەر تێبکۆشە گوێ مەدە بەدخواهـ و باوو بەن | هۆ فەڕی خواهی وەتەن |
*** | |
دایەی وەتەن دەڵێ هۆ خزموکار و کەسم | بەدبینە بۆ وێرانەکردنی من ئافەت و هەرەسم |
هاوارە وا بڕاوە بەندی دڵ و نووزە و نەفەسم | هۆ لاوی نەورەسم |
*** | |
مانەندی خاکی تۆ نییە ئەمڕۆ لە ڕووی جیهان | دانێ بۆ سەرفرازیی سەر و ماڵ و گیان |
ناوت دەمێنێ، لەشت هاکا بوو نیهان | هۆ کوشتیی نیشتمان |
*** | |
عالەم لە ڕووی زەوی ئەمڕۆ لە کۆشش و هەوەسە | وریایی و هەست بزێوی و هەسە |
ئەمڕۆژە ڕۆژی کردە وو کاری دەسە | ئەسیری وتن بەسە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|