هۆگری
Appearance
هۆگری و یەک دەسی بۆ بڵندی بەسە | باعیسی یەکدی گریی خزم و کەسە |
گەل هەموو هەرکە بوونە یەکماڵی | دام و تەزویری دوژمنان عەبەسە |
سوودی خۆیی لە خەو هەڵستانە | بۆ دواڕوژ کۆششە و هەوەسە |
گەورە وو گچکە هەرکە بوونە برا | بۆنی هیوای دڵ بەیەک نەفەسە |
کاری گەل هەرکە توند و تینی بوو | قیڕەیی بەدگۆ، ویزەیی مەگەسە |
بۆ وێرانکردنی بینای بەدخواهـ | هۆگریی کورد و یەک دەسی، هەرەسە |
هەر گەلێ پیاوی یەکتری ناسی | ئەوە بۆ دڵخوازی دەست ڕەسە |
گەل کە خۆی ژیر و گورج و وریا بێ | پیاوی بەدبین و دڵ چەپەڵ چ کەسە؟ |
هۆ ئەسیری بەسە نوویسینی بێژ | هۆگری و یەک دەسی بۆ بڵندی بەسە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|