هۆنەری ئەم زەمانە
Appearance
هۆنەری ئەم زەمانە بێ دەنگن | بۆیە میللەت لە پاش و پێ لەنگن |
تەزحیە لازمە لەسەر شاعیر | چونکە ڕۆحی ڕەوانی فەرهەنگن |
خوێندنە، وا برایی هێنا پێش | دوور لە تاڵان و کوشتن و جەنگن |
ئەو کچانە کە ئیستە ئەیبینی | چەندە نازدار و نازک و شەنگن |
حەیفە وا پۆل بە پۆل لە بێگارا | زەرد و ژاکاو و زیز و بێ ڕەنگن |
پاڵەوانی بەهێزی کاریگەر | بۆچی وا گشت مەلوول و دڵ تەنگن |
سەیری پیرانی تێگەیشتوو کەن | هەر ئەڵێی گێژ و لێوەیی بەنگن |
بۆچی هەندێ لە زنجەدا خنکاو | هەندێ دڵخۆش لە کۆشک و ئەوڕەنگن |
گەر تەماشای دەس و دەم و چاو کەی | ئادەمیزادە پاکی یەک ڕەنگن |
بۆ لە ژینا گەلێ بە مەیل و مراد؟! | دەستەیێ گیری ڕۆزیی تەنگن |
بۆچی نادانی دەوڵەمەن، ژیرن؟! | بۆچی زانای بێ نەوا نەنگن؟! |
ئەی دەسەی خوێندەوار و پاشکەوتوو | کۆ بنۆ، یەک گرن وەکوو هەنگن |
شان ئەکەن، شار ئەکەن، ئەگەن بە مراد | بۆچی ئیتر زەعیف و بێ ڕەنگن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|