Jump to content

هۆنراوە

From Wikisource
هۆنراوە (1962)
by ئەسیری
307971هۆنراوە1962ئەسیری
ڕۆڵە مەربووتی خەلافەت بە، خەلیفەی عەرەبی لە سولالەی عەلی-یە ڕەبتی ڕەسوولە نەسەبی
بەهەموو مەزهەبێ مەقبووڵە ئیمامی حەقە لە کەماڵە حەسەبی، هەم نەسەبی، هەم ئەدەبی
ئەوە ئیمڕۆکە ڕەئیسی هەموو ئیسلامی جیهان هەموو ئیسلامی جیهان هەر بەوە شان و شەرەفی
بەیعەتی لازمە بێ شوبهە حوسەین ئیبنی عەلی ساکنی ماڵی خودایە، دوژمنی دینە هەدەفی
ئەوە بوهتانە دەڵێن لەشکری ئیسلامی شکان گوایە لەو لەشکرە سەرکردە بوو فەیسەڵی خەڵەفی
ئەوە تەئدیبی کەسێ بوو کە لە خوا عاسی بوو کردی ئەو بێ ئەدەبە غارەتی ئەموالی نەبی
چ ئەزایێکی بەهەم سایەی پێغەمبەر کرد سەبەبێکی نەبوو ئەو ئیشە، مەگەر بێ ئەدەبی
چووە ڕەوزەی نەبەوی ئەو قسەیەی کردی جەمال بیبیێ هەرچی کەس هەڵدە چێ بەحری غەزەبی
ئەوە شەیتانە، دەجووڵێ لە عەلیهی شورەفا لەعنەتی خوای چووە سەر، کەم نەبوو ئادەم شەرەفی
تەلعەت و ئەنوەر و جاوید، جەماڵ جاهید تەفرەقەی عونسوری ئیسلام ئەمان بوون سەبەبی
ئەی ئەسیری باغیزانی شورەفا هەر خەجەلن گەر بەریبن لە شەفاعەت نییە ڕاستی عەجەبی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).