هۆشەنگ
Appearance
چبکەم لە جیهان و خۆم نەزانم | سوودم لەمەیە، کە دەرچێ گیانم |
لەم تێ نەگەیینە ڕەنجەمانم | دەردێکە نەزانی پیاوی هۆشیار |
کەیف و هەوەسە نەزانی بێهۆش | |
*** | |
ئەم چشتە بەتاڵە پڕ لە گۆیە | تاریکیێکە نەبا نە گۆیە |
کۆتایی ئەگەر هەبێ لە کۆیە | ئەو هیچە وەها وەها هەر ئەڕوا |
یانە لە وەلا جیهانی تر دێ | |
*** | |
لەولاتری ئەم جیهانە چی دێ | دیسانەوە هیچ و چشتی دی دێ |
هیچ و لە وەلا جیهانی دی دێ | کۆتا نییە یێک لە دووی یەک ئەڕوا |
بیرم لەمە تێکچووە و کەشەنگم | |
*** | |
لەو دیو و لە پشتی ئەم جیهانە | دەڕوا، نییە بۆ بنی نیشانە |
چشتێکی وەهایە کەس نەزانە | گەرچی ئەمەیە لە نویسی هۆشەنگ |
هۆشم لە ئەمەش بوو پێچەوانە | |
*** | |
بێتو ئەگەر ئەم جیهانە بڕوا | کۆتایی نەبێ، وەها وەهادا |
ئەستێرە وو مانگ و خۆر و پڕ با | لەم کارە وڕ و نەزان و گێژم |
ئەم بیرە لە کێشی من نییە دەبەنگم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|