هونەر ئەوەیە بەدت خۆش بوێ
Appearance
هونەر ئەوەیە بەدت خۆش بوێ | خۆشەویستی چاک بەر تۆ ناکەوێ |
خوا چاوی بەدبین کوێر کا بە تەواو | هونەری کەسی نایەتە بەرچاو |
تا لە دنیا دای موحتاجی ماڵی | بێ ماڵ لای عەوام، وەک بێ کەماڵی |
بیشزانی پاش خۆت دوژمنت ئەیبا | تۆ کۆی کەرەوە ماڵ مەدە بە با |
بەڵام ستەمە ماڵ لەگەڵ کەماڵ | تۆ مەکەوەرە دووی ئەمری مەحاڵ |
ئەگەر ئەتەوێ کە دەوڵەمەند بی | ئەبێ بە کردە عەوام پەسەند بی |
خوا نەوعێ دەوڵەت ئەدا بە نادان | سەد پیاوی دانای تیا دەبێ حەیران |
بۆ هەندێ کەرەم ئەبێ بە دۆستی | هەندێ بە پاروو دەمی ئەبەستی |
ئەگەر بە کەرەم دڵیش ڕانەگری | وامەکە خەڵکی لە قسەت بگری |
خەڵکی لە قسەی ڕەقت سەخڵەتە | گەر زوبان بێڵێ سەرت ڕەحەتە |
هەموو کەسێ خۆی بە پیاو ئەزانێ | خەڵکی مەشکێنە بۆ پارووە نانێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 627'
1941/05/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|