Jump to content

هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک

From Wikisource
هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک (1950)
by پیرەمێرد
305546هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک1950پیرەمێرد
هاوین هاتەوە بۆ مار و دووپشک «شارەزوور» بووەوە بە پووشێکی وشک
های لەو گوڵانەی لە گوێ «زەڵم» ئەمدی ئەویش خەوێ بوو، دیم ویا نەمدی
هاوینە و کەچی چەرخ وا دەسووڕێ وەک ئاو و ڕەنگی بەهار ئەگۆڕێ
ڕەشەبای ئەمسال لێرە دوو دەنگە هێشتا نەمدیوە من بای بەم ڕەنگە
بە ئاگری شەڕی «ڕووس» و «ئەڵەمان» تاوی سەندووە زەوی و ئاسمان
منداڵ بووم، لەگەڵ دوو کەس شەڕیەکرد «دگلدانە»مان ئەخوێند دەست و برد
نینۆکمان لەیەک ئەسوو، تێک هەڵچن بەڵکوو لە یەکتر ببن بە دوژمن
ئێستایش هەر دەڵێم وا «دگلدانە» ئینشاڵڵا نەگبەت بۆ «ئەڵەمانە»
هەرچی ئەوەندە بە خۆی بخوڕێ هەر بە هێزی خۆی پەتی ئەپچڕێ
هەموو قوماشێ بە تەنکی ئەدڕێ تەنها ئینسانی ئەستوور ئەپچڕێ
ئێستا ئەسبابی شەڕی تەواوە دەمێکە «ڕووس» خۆی لێ مەڵاس داوە
بەڵام ئەترسم لە ورچ و پڵنگ ورچی زەبەللاح بکەوێتە بەرچنگ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 632
1941/07/03


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).