Jump to content

هاوبەشی خەمتم

From Wikisource
هاوبەشی خەمتم (1966)
by عوسمان عوزێری
303147هاوبەشی خەمتم1966عوسمان عوزێری
گیانە هاوبەشی خەفەت و خەمتم هاوبەشی زاری و پەستی و ماتەمتم
چونکە هەناو و دڵ و هۆشی تۆ ژیانی خۆشی یان ناخۆشی تۆ
هەمووی هیی منە چونکە یەک لەشین یەک دڵ و گیان و یەک پارچە و بەشین
من و تۆ یەکین، یەک لەش و ئەندام ڕوومان وا لە یەک ئاوات و ئەنجام
ئەمڕۆکەش کەوا پرسەتە گیانە بە دڵتا نەیەت یان وا مەزانە
کە من بەختیار و شاد و دڵخۆش بم یاخود لەو خەمەی تۆ فەرامۆش بم
بەڵکوو وەکوو تۆ پرسە و شینمە ئێستا ناخۆشتر کاتی ژینمە
کە تۆ ڕەشپۆشیت منیش شینپۆشم وێنەی تۆ خەم و سزا ئەنۆشم
بەڵام گیانەکەم بەس نییە کە تۆ وەک من بەند ناکەی ئێش و ئۆف و سۆ
پیش ناخۆیتەوە و تلاوتل ناکەی ئەتوانیت کە خۆت لە سۆ ڕەها کەی
چونکە پرسەکەر دڵنەوات ئەکات خەمت سووک ئەکات، دڵخۆشیت ئەدات
بەڵام گیانەکەم منی دڵ پڕ زام کەس پێم نازانێ و کەس نایەتە لام
جا لەبەر ئەوە زۆر زیاتر لە تۆ بەشی من بۆتە ئەشکەنجە ئەمڕۆ

1960/06/08
کەرکووک


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).