Jump to content

هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە

From Wikisource
هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە (1965)
by مینە جاف
303697هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە1965مینە جاف
هاتە گوێم دەنگێ لە پەردەی عالەمی ئەرواحەوە دای بە دڵدا چەن پەیامێ ئەو لە ڕووی ئیسڵاحەوە
پێی وتم ئەی ڕۆڵەیی خاکی زەبوونی کوردوسان ئەم سپارشتەم بڵێ تو خوا بە یەکسەر کورد زوان
لێم سوئال کە پێم بڵێ تۆ کێیت و سا کێیت پێ ئەڵێن ڕۆحی کام عالی مەقامێکی لە ناو ئەهلی بەدەن
پێی وتم ڕۆحی کەریمخانی من ئەی برا میللەتە بێ بەختەکەم بۆ چی وەها پەڕپوت کرا
خاکی کوردستان لە وەختی ئێمە وەک خولدی بەرین جێگەیی کەیف و سروور و جەننەتی ڕووی سەر زەمین
میلەتێ سەر بەست و حوڕ بوو شاد و بێ ئێش و ئەلەم ساحبی سوڵتان و تاج و تەپڵ و نووسین و قەڵەم
ئیستە کە چی سەیر ئەکەم ئەو خاکە جوانە سەربەسەر ئەهلی گشت غەمگین و ماتە خۆیشی وەک ناری سەقەر
لەم هەموو شێر ئەفگەنانە وا کە چوونە خاکەوە بەچکە شێرێ بۆچ نییە هەڵسێ بە جەرگی جاکەوە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).