نەورۆز (II)
Appearance
ئەمڕۆ جەژنە پیرۆزەکەی کوردستانە | جەژنی نەوەی کاوەی شێر و قارەمانە |
هەرچەن ئەبێ هەموو ڕووخۆش جەژن بکەین | بەڵام دڵی زامداری من پەرێشانە |
جەرگە بۆ کورد قرچاوەکەم وا سووتاوە | ڕێگام نادا بە ڕیایی و درۆزنانە |
جەژنەپیرۆزەی سەربەستی لە ترسی خەڵک | لە کورد بکەم وەهای دەرخەم ئەو قسانە |
هەمووی ڕاستە و جەژنەکەمان بە ئارەزووی | دڵ و هەوەسی دەروونی هەموومانە |
چونکە گەر بێینە سەر ڕاستی، میللەتی کورد | هەتا ئێستا جەژنی نەکردووە، بزانە |
جەژنی نەورۆزی ئاگری بە کڵپەی دڵ و | سۆزی دەروونی خەڵکی ئەم نیشتمانە |
نەکرێتەوە تامی نییە گەر یەک دوو دار | گڕ تێبەردەی وەکوو یاریی مناڵانە |
1958/03/21
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|