Jump to content

نەورۆز (ئەسیری)

From Wikisource
نەورۆز (1962)
by ئەسیری
308001نەورۆز1962ئەسیری
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
وا ستارەی بەختی کورد ڕووی کردە بورجی سەعدەوە هاتەوە فەسڵی بەهاری ئەو بەئیفای وەعدەوە
مژدەیی نەورۆزی هێناوە بەگرمەی ڕەعدەوە وا هەموو سەوزایی سەر دەردەخەن، لە باوەشی مەهدەوە
هاتنی ئەم ڕۆژە هەنگی خستە کار و جەهدەوە ڕۆحی گوڵ دەگرێ و دەچێ دەیکاتە شانەی شەهدەوە
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیەو پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
***
چەژنی نەورۆزە، گەلی کورد کەیف و سەیرانان ئەکەن بۆ سیاحەت ڕوو لەکێو و شیوو سەحرایان ئەکەن
دەسکی مێلاق و گەزیزە و نێرگز و لالا ئەکەن داوەتی سێ گرمەکێ تەشخیسی پێش دادیان ئەکەن
سەد شوکر هەر ساڵێ کورد تەجدیدی ئاساریان ئەکەن چەژنە پیرۆزەی یەک و هەم یادی گوڵشەنیان ئەکەن
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
***
یەک هەزار و هەشت سەد و پەنجاو هەم یەک ساڵ ئەکا میللەتی کورد چەژنی نەورۆزیش وەکو چەژنان ئەکا
لەودەمی چونکی هاموڕابی خودا غالیبی ئەکا موددەتی پەنجاوپێنج ساڵ حوکمڕانی دەکا
کوردەکان ئاوارە و بێ تەخت و تاراج دەکا خاکی کوردستان بەزوڵم و جۆرەوە وێران ئەکا
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
***
کاوە وەک ویستی وڵاتی خۆی لە دوژمن کا تەهی دەست بەجێ لای برد هاموڕابی لەسەر تەختی شەهی
ئەو ڕۆژیش فرەیدوون هاتە سەرتەختی مەهی نەشری کرد جاڕی حوکمڕانی و ئەسالیبی شەهی
چون لە دەست دوژمنا لەم ڕۆژەدا کورد بوو ڕەهی لێدرا لەم ڕۆژەدا مۆزیقەیی شاهەنشەهی
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
***
ڕۆژی نەورۆزی عەجەب، چەژنێکی شەوکەتە چەند موهیم و گەورە و پیرۆز و خاوەن هەیبەتە
ڕۆژی وا پڕ مینەت، شایانی قەدر و عیززەتە چونکی کورد، لەم ڕۆژەدا نائیل بووە بەم فرسەتە
واجبە تا ڕۆژی حەشر بزری نەکەین ئەم غیرەتە بەڵکو دیسان دەربچین، ڕۆژێکی تر لەم زیللەتە
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ
***
قەومی ئاری شوکردوو چەژنی تایبەتیان هەیە چەژنی نەورۆزێ کە چوو، چەژنی میهرەجانیان هەیە
چەژنی نەورۆزیان لە بۆ تیزکاری گوڵشەنیان هەیە میهرەجانیشیان لە شوێن ئاساری پێشدادیان هەیە
میللەتی "گیو" هەرچەنێ دیسانەکەش بەختیان هەیە چون لە ئاساری قەدیمی چەژنی نەورۆزیان هەیە
ئەی گەلی کورد چەژنی ئەم نەورۆزەیە و پیرۆز بێ دوژمنی ئێوە: کەنەفت و کەوتوو و بێ ڕۆژ بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).