نەسیمی سوبحدەم موژدەی بەهاری حوسنی یاری دا
Appearance
نەسیمی سوبحدەم موژدەی بەهاری حوسنی یاری دا | نیشانەی جەژنی نەورۆزی، لە شاری دڵ دیاری دا |
کە داخڵ بوو بە شاری دڵ سوپاهی حاکمی عادڵ | دز و جەردەی غەم و غوسسە لە ترسی ڕوحی غاری دا |
بیحەمدیللا سەفینەی دڵ لە گێژاوی بەڵا دەرچوو | ئیتر ئاسوودەیە بێ غەم، لە بەحری لوتفی باریدا |
نەما ئاساری غەیری حەق، لە نێو شاری دڵم موتڵەق | کە هەرکەس لێم قەبووڵ ناکا خودا تەوفیق و یاری دا |
نەما دەرد و غەم و میحنەت، لەمەولا شادییە و عوشرەت | لە نێو بازاڕ و شاری دڵ موبەششیر هات و جاڕی دا |
وەرە سابیر دڵ و جانت نیساری پایی دولبەر کە | نەوا بمری بڵێن ئەو شێتە نەیزانی خەساری دا! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|