نەریمان
Appearance
نەو نەمامی نیشتمانم ڕۆڵەیی کوردی لوڕی | ئەم زوانی گوفتوگۆیەم ناوی جارانی دەری |
من (نەریمان)م کوڕی کوردی دیار و ناسراو | سەر بڵندی و سەروەری هیوامە، ناکەم نۆکەری |
خاکی پاکم گوڵشەنە بۆتە نموونەی ڕووی زەوی | بۆ نیشاندانی هەموو گۆی ئاسمانان خۆ فەری |
ژیر و چالاک و بزێو و چوستە پیاوانی گەلم | تێگەیشتوو و شۆخ و مەن، پڕ مێشکە کەللەی سەری |
ئاوی ڕوونی زیندەگانی و، بایی ژینی نیشتمان | وەک بەهەشتە مێرغوزار و بەست و باغات و بەری |
ساوەبووم باوەم لە چاپی مێشکم سێ چشتی دا | خۆشەویستیی نیشتمان و، خزمی کورد و باوەڕی |
دەنگی ئەو گوفتەی ئەسیری پێی وتم، چەسپی لە دڵ | گەر سەرت دانێی لە ڕێی گەل ڕۆڵە ئەوجا سەروەری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|