Jump to content

نەخۆشم، چی بکەم!؟

From Wikisource
نەخۆشم، چی بکەم!؟ (1965)
by قانع
306753نەخۆشم، چی بکەم!؟1965قانع
وەرن یاران لە سەیری چەرخی دەوران بزانن چۆن ئەژی دەستەی فەقیران
چەم و قۆپی و دەرودەشت مڵکی «خان» ە خوا داویە بە حاجی ماڵ و دووکان
کەژ و کێو داخڵی ئەوراقی مڵکە لەسەر ماڵە، بەر و بەردەرک و کۆڵان
شەقامیش ڕێگەیە و نابێ تیا بی ئەمەش مەعلوومە نابێ چیتە سەربان
لەبۆ تەکیە بڕۆم، دێوانە خێرا بە شیر و زەرگەوە لێم دێتە مەیدان
بڕۆمە خانەقا، سۆفی بە توندی بە گژما دێ دەڵێ: لا، شێتی نادان!
***
خوا وا من نەخۆشم، ئێستە چی بکەم!؟ کە بێ جێگەم لە ڕووی ئەرز و لە ئاسمان
لە کوێدا ڕاکشێم هەرتاکوو ئەمرم بەبێ شۆرباو، بەبێ ئاو و بەبێ نان
***
بەڵام شوکری خوا ئەو ڕۆژە ڕۆیی فەقیر بەش بەش کرابوون چەشنی حەیوان
لە سایەی چەکوش و داسۆ هەروەکوو شیر ئەڕێژم خوێنی دوژمن، سەهل و ئاسان
چ کۆتێ بوو لە پێی باپیری مندا هەر ئەو کۆتە ئەنێمە لاقی میران
بە ئەو پەتکەی کە خنکانی براکەم ئەخنکێنم هەزار ئاغا و خانان
بە هێز و کۆششی کاریگەرانم قەڵای پۆڵا ئەبێتە گەردی بانان
تەواوی ڕێک ئەوەستێ بەرز و نزمی ئەوی کۆنەپەرست بێ، دێتە ئامان
چ خۆشە دەستی ڕەنجبەر ڕایئەکێشێ لە قەسرا قاسەیی ئاغا بە تاڵان
***
وەرن کاریگەرانم هەر وەکوو شێر دەریبێنن خەزێنەی لۆرتی شاران
بە میزانی عەداڵەت بەش بەشی کەن چ فەرقێکی نەبێ سالار و گاوان
بەسەر چوو دەوری ئیستیعماری بۆگەن وەکوو سەگ هەڵوەڕێ و ڕوو بکاتە ئاسمان
بژی ئەو بیرە تیژە ئەمیە دانا کە ڕووخانی قەڵای فیرعەون و هامان
بژی کاکی ستالین بۆ نیهادی لەگەڵ دەستەی فەقیران و هەژاران
ئەگەر بۆ خۆت نەبوو قانع، مەترسە نەوەت سەربەست ئەژی، بێ زەجر و لێدان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).