نەخشەجێ و پێناس و تەئریخ
Appearance
تێت دەنۆڕم نەخشەجێیی ئەوروپا زانایی تۆ | نەخشەجێیی نیشتمانت بۆچی نابینایی تۆ |
ڕۆڵە پێناست نییە بۆ خویندنی هی ئامەریک | دەست و بردێکت هەیە گورج و گەش و وریایی تۆ |
جۆگە وو ڕووبار و گۆلی خاکی پاکی خۆت نەناس | شارەزایی بۆ براوی کینە وو هاوایی تۆ |
لیت بپرسن تۆزێ نازانی لە تەئریخی گەلت | زانەری تاریکی تورک و جەرمەن و غولیایی تۆ |
نووسەری ناوونیشانەی کۆنە گەورەی گەل گەلێ | کەس لە زارت نابییێ ناوی سەرە و باوایی تۆ |
بەسیەتی هۆشت ببێ تا کەی بێ ئەم بەدبەختییە | کەس هەیە وا لا لەوەڕبێ میللەتی هاوتایی تۆ |
نەخشەجێ و پێناس و، تاریکی گەلت پێک بێنە زوو | بێژە هەڵبەستی گەلی پێویستە بۆ هیوایی تۆ |
ناوی گەورەی پێشوو و ئێستەت بزانە یەک بەیەک | بۆ بڵندیت بەڵگەیە نیشانەیان بێ لایی تۆ |
کورتیێکت دی لە کاری گەل بڵێ تەکمیل ئەبێ | ڕاستی هێزی هەیە، کاکی ئەسیری ڕایی تۆ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|