نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی
Jump to navigation
Jump to search
نیگارا ڕوویی ڕەحمێ گەر لەسەر ئەو عەهد و پەیمانی | دڵی بێچارەکەم مەعلوولی تۆیە چی لە لوقمانی |
وەرە بەشقی خودا یا بیکوژە یا بیکە دەرمانی | فیدات بێ ئەو ڕوحی شیرین هەتاکەی دڵ پەرێشانی |
بەڵایێ وات بەسەر هێنام چ کەس دەرمانی نازانی | |
لە بێ عەهد و وەفایی بوو وەها مەنفووری تۆیە دڵ | لە ڕەسمی پڕ جەفایی بوو کەوا مەهجووری تۆیە دڵ |
خودا هەڵناگرێ جانا پەشێوی دووری تۆیە دڵ | زەمانێکە لە گۆشەی بێکەسی ڕەنجووری تۆیە دڵ |
حەبیبم کەعبە کەچ نابێ ئەگەر خۆت بێیە سەردانی | |
لە نەقشی عارزت حەیرانە دائیم مانییێ چینی | لەسەر ڕوو پەردە بەس لادە هەموو شەخسێ کە نەتبینی |
لە دڵ سەبر و لە تەن تاقەت، لە سەریا عەقڵ نامێنی | کەسێ لەم عەسرە نەیدیوە بەشەر وەک تۆ بە شیرینی |
تەحەیور ما لە تەسویرت ئەگەر نەقاش ئەگەر «مانی» | |
لە فەریادم وەرە ئەی گیانی شیرین ڕۆژت ئەوڕۆیە | دڵم مەشکێنە بەستەی زوڵف و خەستەی پەرچەمی تۆیە |
لە تفڵی عەبدی تۆم ئێستێش لە بۆ تۆم شین و ڕۆڕۆیە | لە منداڵێوە تەوقی بەندەگی تۆم هەر لە ئەستۆیە |
وەکوو قومری دەناڵێنم، عەزیزان دڵبەرم کانی؟ | |
لە قەلبم تا ڕەمەق ماوە وەرە ئەی جانی شیرینم | تەڕەحوم کە، بە سەرما ڕابرە، تێ فکرە ناڵینم |
لە نەزعا فائیدەی نادا دوعای تەسکین و ئامینم | وەرە سەر چاوەیی چاوم، بنۆڕە سەیلی خوێنینم |
قیاسی ناکرێ ئەسڵا لە حەوز و جۆگە وو کانی | |
لە دەردی دووریی یاران نەما ئارام و تەسکینم | وەرن ساتێ لە ڕێگەی خوا بپرسن گریە وو شینم |
نەجاتیم دەن لە ئەم دەردە بە مردن یا نە خۆ ژینم | بڵێنە شۆخەکەم تاکەی لە دووری هەر بناڵینم |
چییە جارێ وەکوو عارەب کە دەستم گاتە دامانی | |
لە نێو تابووری غەم وا هات لە تەعلیماتی مەشقی تۆ | چ ترسی قەید و زنجیرە لە ئەستۆ دایە تەوقی تۆ |
بە موژدەی وەسڵی پابۆسیت حەیا وا چوو لە شەوقی تۆ | هەتا ئێستێکە مەشهوور بوو بە بەدنامی لە عەشقی تۆ |
چ باکی لۆمەیی غەیرە لەمەولا سافی هیرانی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse