نیگارا چاوی مەستت عالەمی گێڕا بە مەخمووری
Appearance
نیگارا چاوی مەستت عالەمی گێڕا بە مەخمووری | وە هەم بەو چاوە بیمارە شیفایی دەرد و ڕەنجووری |
شوعاعی مانگ و ڕوخسارت شکستی دا بە مانگ و خۆر | بە نووری حوسنی بێ چوونت کە تۆ سەر تا قەدەم نووری |
بە ئاهـ و شیوەن و سۆزم بە چاوی سوور و ئاڵۆزم | وەها وێرانە خانەی دڵ نەما ئومێدی مەعمووری |
گەدایی ئاستانت خۆشترە بۆ من لە پاشایی | بە ئومێدی کە ڕۆژێ پێ بەسەرما نێی و ڕابووری |
وەرە ئەی دڵ قەڵاتەی بەندەگی شاهت لە گەردن کە | وەسیقەت تا نەبێ زەحمەت قەبووڵت کەن بە مەئمووری |
لە قەول و فیعلی شەیتانی لە خوڵق و خوویی حەیوانی | موبەڕڕابە کە ئینسانی، چ نادانی و مەغرووری |
جەراحاتی دەروونی سابیری ساڕێژ ئەبێ ڕۆژێ | کە تۆ دانێی یەدی بەیزا لە سەر سینەی وەکوو تووری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|