نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت
Appearance
نیگارا مەست و بیمارم بە چاوی مەست و بیمارت | وەکوو پەروانە سووتاوم بە شەمعی نووری ڕوخسارت |
بە شەو مەجنوون و بێدارم بە یادی زولفی وللەیلت | خەیاڵی ڕووت بە ڕۆژ شێتم دەکا وششەمسی ڕوخسارت |
لە شەوقی عارزت شەمس و قەمەر حەیران و شەرمەندە | لە چاوی تۆ خەجاڵەتبارە ئاهوو، کەو لە ڕەفتارت |
نە تەنها سابیری گیرۆدەیی زنجیری گیسووتە | دەبینم مەشریق و مەغریب پەرێشان و گرفتارت |
عیلاجی دەردی ضعف القلب ئەگەرچی سەختە، ئاسانە | بە گوڵقەندی گوڵی ڕوخسار و لێوانی شەکربارت |
دەمێکە عالەمی ئومیدەواری لوتف و ئیحسانە | کە تۆ پێیان نیشاندەی دەفعەیێ ڕوخساری گوڵزارت |
کە یارم هاتە باڵینم نەما ئازار و ناڵینم | خودا لێکیان نەکا سابیر حەکیم و بەختی بیدارم |
مەسیح ئاسا بە ئیمایێ هەزار ئەموات ئەکەی ئیحیا | وەرە سەیریکە سابیر با نەبێ مەحروومی دیدارت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|