Jump to content

نیگارانی دیاری مە، شەکەرلەب، گوڵعوزارانن

From Wikisource
نیگارانی دیاری مە، شەکەرلەب، گوڵعوزارانن (1936)
by ئەدەب
310126نیگارانی دیاری مە، شەکەرلەب، گوڵعوزارانن1936ئەدەب
نیگارانی دیاری مە، شەکەرلەب، گوڵعوزارانن هەموو تورکی کەماندارن، هەموو عەنقا شکارانن
هەموو سیمین بناگوشن، هەموو ماهی زرێ پۆشن دەمێ نێش و دەمێ نۆشن، چ جادووگەر نیگارانن
هەموو غیلمان بەچەن سادە، پەری نەسلن، پەری زادە بەخەندەن نەشئەیی بادە، بەغەمزە: مەی گوسارانن
بەقامەت نەخلەکەی طوورن، بەتەلعەت کۆمەڵی نوورن بەصورەت ئاوری سوورن، بەڕوخ: لالەی بەهارانن
بەدوو لەب: جووتێ گوڵنارن، بەغەبغەب سێوی خونسارن بەگێسوو: دوو سیەهـ مارن، بەچاو: ئەفسوونی مارانن
بەباڵا: سەرووی ئازادن، بەگێسوو: دامی صەییادن لە سەیدی دڵ چ ئوستادن، چ ماهیر جانشکارانن
بەچیهرە: وەک مەهن ڕەوشەن، بەزوڵفن:حەلقەی جەوشەن بەکوڵمەن وەک گوڵی گوڵشەن، بەدەم: خونچەی نسارانن
لە مەشقی عیشوەبازیدا، لە شێوەی کینەسازیدا لە عەرسەی تورک تازیدا، چ شیرین شەهسوارانن
لە موڵکی لوتف و ڕەعنایی، لە کیشوەر:حوسن و زیبایی لە پاتەختی دڵارایی، چ سەرکەش تاجدارانن
دزی دڵ، ئافەتی جانن؛ شکستی دین و ئیمانن نە بەستەی عەهد و پەیمانن، نە خەستەی جان نسارانن
نە ئۆگریار و ئەغیارن، نە بابی ڕەنج و ئازارن نە مەحرەم عاشقی زارن؛ نە هەمدەم بێقەرانن
قەدەحدار و مەی ئاشامن، دڵئازار و دڵئارامن دەمێ وەحشن؛ دەمێ ڕامن، چ ئاهوو جیلوەدارانن
ئەدەب چبکا لە یارانی، لە یاری نازدارانی دەمێ خوێنخواری بێباک و دەمی خەمخواری جارانن


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.