نیفاقێکی غەریب
Appearance
لەقلەقی ئەی موددەعی، لاچۆ لە سەر مەیدانی باز | یا گەدای گەنجی عوقوولی، چۆن ئەچیتە ڕووی ئەیاز!؟ |
تۆ ئەگەر مڵکت هەیە و ناوت بە خاوەن مڵک ئەبەیت | بۆچی لای من ڕائەکێشی بۆ تەماع دەستی نیاز!؟ |
دێی بە نانی کوردەکانۆ دائەنیشی، عەیش ئەکەی | عەیبە بۆ تۆ ئەی عەرەب مەهتووک ئەکەی دەشتی حیجاز |
یا ئەباتووتن دەخیلە، مۆڵەتێکم پێ بدە | بێ هەرا بە، با نەبێتە سەیرەکەی ڕاوەبەراز |
کورد ئەگەر بێت ئیتتیفاق و کۆمەکی یەکتر بکەن | سەڵتەنەت تەشکیل ئەدەن بیللا، لە خەڵکی بێنیاز |
من ئەدیبم ڕۆحەکەم شێعرم نییە ئەی چاوەکەم | چونکە نانووسم لە باسی خەتت و خاڵ و نووز و ناز |
مژدە بێ ئەی قانعا ئەمڕۆ نیفاقێکی غەریب | وا لە بەینی «ئاب بیار» و «سو»، «وێرقزلەر» و باز |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|