نیشتیمان
Appearance
نیشتیمان هەر تۆی ئاواتی ژینم | تۆی هێزی ئەژنۆ و دڵەی بێتینم |
بەڵام داخەکەم من لە تۆ دوورم | وا بۆت کوێر ئەبێ چاوی پڕ نوورم |
ئاخ خۆزگە ئێستا بە چەپڵەڕێزان | لەسەر گیای سەوزت تێر خۆم ئەگەوزان |
ئەمڕوانی بەسەر چیا و دۆڵ و دەشت | تێر لە گوڵانتا بە سەیران و گەشت |
ئەمنۆشی هەوای بۆنخۆشی پاکت | بۆنم ئەکرد تاقە گوڵەی تاک تاکت |
ئیتر ئەو کاتە ڕۆحم دەرچووایە | چەند خۆش بوو لەسەر ئەو سەوزەگیایە |
پیشۆکی تۆ بوو لەگەڵ گوڵاڵەت | وەنەوشە و چیمەن پرچی هەڵاڵەت |
لەسەر تەرمەکەم پەلکیان ئەپەخشان | گۆڕم لەسەر تۆ سەوزی ئەنەخشان |
مردنی وا خۆش بەختی کەس نابێت | لەناو نیشتیمان گیان بەڕەڵا بێت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|