نیشتمانت وەک بەهەشتە
Appearance
ڕۆڵە کۆشش کە بجووڵێ ڕۆژ و شەو | با نەمێنێ ڕاحەتی و خۆراک و خەو |
ڕۆژی پێویست خۆت بکە قوربانی گەل | گەر لە کۆمەڵ کەوتە بەر تۆ ڕیز و دەو |
پف لە کوورەی سینەیی لاوت بکە | ڕۆژهەڵاتی گەل بڵێ گۆرانی ئەو |
لەم هەوارگەی باو و باپیرت مەڕۆ | دابمەزرێ وەک چیا، زۆر تاڵە ڕەو |
بیری هەر چیت بوو لە دڵ بیشارەوە | بێ بەر و بێ جێیە دەنگ و قاوەقەو |
هەرچی کاری ئاشکارە لێی بدوێ | ڕۆڵە پێک نایێت و بەرخۆر نابی لەو |
نیشتمانت وەک بەهەشتە چیمەنی | تیا دەخوێنێ پۆڕ و بولبول، قومری، کەو |
دانەوێڵەی چارەوات و خۆت ئەدا | گەندوم و نیسک و برنج و نۆک و جەو |
ئامەدی زۆرە و بەهاتە جێیی تۆ | باویە ڕاو، شامپانیا ناگا بەئەو |
ئەی ئەسیری کوشتەی خاکی پاکتی | هەر بڵێ تا دەتکەنە قوربانی ئەو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|