نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ
Appearance
نیشانەی عاشقی وایە کە ساتێ یاری لێ ون بێ | دەبێ دەرلەحزە ئەحواڵی بە سەد گوونە مولەوون بێ |
دڵی پڕ دەرد و ڕەنگی زەرد و لێوی وشک و چاوی تەڕ | سیاپۆش و جەفانۆش و سەراپا غەرقی ناو خوون بێ |
جەفا و لوتف و هیجر و وەسڵی یار و شیوەن و شادی | لە لای یەکسان و دڵ وەک خانەیی زەنبوور کون کون بێ |
کە دولبەر هات و ڕۆحم چوو کە ڕۆیشت و دڵی بردم | ئیتر جان و دڵی بێچارە چۆن ئیسکان و ساکن بێ |
ئەتیبا عاجزن بێ شک لە دەرمانی دڵی سابیر | ئەگەر لوقمان و جالینووس، ئەرەستوو یا فلاتوون بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|