نووری ماهم بوو کە کیسرا هەم مەدایینی شکا
Appearance
نووری ماهم بوو کە کیسرا هەم مەدایینی شکا | نەک مەدایین هەر بەجارێ دین و ئایینی شکا |
ناوی یاری من کە کەوتە ناو گڵیسای عیسەوە | زوو لە ئیمان وەرگەڕا، قەس کۆڵەکەی دینی شکا |
ئاسمان ئەو وەختە دی یارم لە سەدرەی مونتەها | ڕەونەقی مەهـ، زینەتی خۆر، قەدری پەروینی شکا |
هەرکە قەوسی تاقی ئەبرۆی بوو بە میحراب و ئیمام | ئیبتیدای ئەلحەمدی خوێند و حەرفی ئامینی شکا |
گەر لەناو باغا چراخی ڕەونەقی ڕووی هەڵکرێ | قیمەتی گوڵ، بۆی سونبول، ڕەنگی نەسرینی شکا |
ناوی فەرهاد کەوتە بەزمی خوسرەوی پەروێزەوە | قیمەتی بازاڕی حوسنی شۆخی شیرینی شکا |
قوڕ بە سەر فەغفوورە، یار زوڵفی بە ڕوودا شانە کرد | توورە، توورە، چین بە چین، بازاڕی ماچینی شکا |
عورفی لەو ساتەی لە یاری باوەفای دوور کەوتووە | بۆیە بێچارە بەجارێ عەقڵی پێشینی شکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|