نووری جەماڵت جەلابەخشی تەماشایی ڕووح
Appearance
نووری جەماڵت جەلابەخشی تەماشایی ڕووح | لێوی شەکەرباری تۆ، زائیقەبەخشایی ڕووح |
پڕتەوی ڕوخساری تۆ، دیدەیی بیماری تۆ | مورسیی ئازاری تۆ، مەنشەئی غەوغایی ڕووح |
عیللەت و ئازاری من، قەلبی برینداری من | دیدەیی خوونباری من، شاهیدی دەعوایی ڕووح |
خەلقی خودا ئەی پەری بۆ لەبی تۆ موشتەری | هەم بە سەمەرقەندی دڵ، هەم بە بوخارایی ڕووح |
دڕکی غەمی عەشقی تۆ، وا چەقییە پایی دڵ | قووەتی نووری نەما، دیدەیی بینایی ڕووح |
تەرجەمەکەی ئایەتی مەسحەفی ڕووت مەقسەدە | وەرنە ئیجازەت نییە گوفتنی مەعنایی ڕووح |
یا بە شەکەرخەندەیێ لەرزی دڵم چارەکە | یا بە دوو عیننابی لێو، واهیمە شەوتابی ڕووح |
باسی ڕەنگ و ڕوو نییە، عیللەتی مەجنوونییە | کاری ئەرەستوو نییە، جەننەتی سەودایی ڕووح |
سابیر ئەگەر جان و دڵ سەرفی بکەی لائیقە | بۆ سەنەم و دولبەری هەمدەم و هەمتایی ڕووح |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|