نمەکی خاک
Appearance
پیاوێ بوو سێ کوڕی سواری بوو | دەوڵەتێ زۆر و بێ ژماری بوو |
چەندە دووکان و قەیسەری و ئەملاک | کیسە پارەی سەدهەزاری بوو |
دوو ژنی بوون کە یەک لە یەک چاتر | سەد و سی هێسری قەتاری بوو |
زیاد لەمە، زێڕی دانراوی هەبوو | سەد و پەنجا نەفەر توجاڕی بوو |
ئەمە سێ ساڵە خۆم لە بیرم دێ | کە چلۆن نەگبەتی سواری بوو |
بوو بە خوێنخۆر و دوژمنی وەتەنی | هەم لە گەڵ دوژمنی قەراری بوو |
نمەکی خاکەکەی وەها گرتی | هەروەکوو «قانعی»، فیراری بوو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|