ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ
Appearance
ناڵەی شەو ناڵی ناڵدار ئەشکێنێ | زوڵمی ڕۆژ ماڵی ماڵدار ئەڕمێنێ |
هەناسە و زۆردار بەفر و هەتاوە | باوجود ئێستا باوەڕ نەماوە |
دەستی دز بڕین باو بوو تا دوێنێ | ئێستا دەستی دز گورز ئەوەشێنێ |
خۆ بابی بابی نەما لەم شارە | کەچی دەبینم کەر سواری سوارە |
کەرەکەی عوزێر تەنها دەزەڕێ | کەڕەشێخ زۆرجار لە ژن دەپەڕێ |
جاران ڕێی بەغدا ئەمەندە دوور بوو | مەسەلی چوونی بەغدا مەشهوور بوو |
ئێستا کە «تەرەن» ڕێی کرایەوە | ئەو مەسەلەیە وەرگەڕایەوە |
خورمای کوردکوژە ناوی گۆڕاوە | بەو ناوبردنەیش باوی نەماوە |
ئەوەتی پردی زنجیر نەماوە | دیجلە بەهاران شێتێ تەواوە |
هەر بەو شێتییە کە کەف دەچێنێ | ئەترسم ڕۆژێ بمانخنکێنێ |
خورما و پڕتەقاڵ لە بەغداوە دێ | لێرەوە ترێ و هەرمێی بۆ دەچێ |
هەر دوولا بۆ یەک دیاری دەنێرین | بۆیە بە خۆشی ڕادەبوێرین |
ناچارین هیچمان بێ یەک هەڵناکەین | لەگەڵ یەک پاک بین، هەر ڕوو لە چاکەین |
دوو دەست یەککەون هێزیان پێکبێنن | ڕەگی درەختیش لەبن دەردێنن |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 611
1940/11/18
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|